Accessibility links

تورکیا بۆرییە نەوتەکانی نێون وڵاتەکەو هەرێمی کوردستان چاک دەکاتەوە


وەزیری وزەی تورکیا دەڵێت دەستیانکردووە بە چاککردنەوەی بۆرییە نەوتەکان بۆگواستنەوەی نەوتی خاو لە باکوری عێراقەوە بۆ کەناری دەریای ناوەڕاست.

وەزارەتەکە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند گواستنەوەی نەوتی خاو لە کەرکوکەوە لە 17 ی مانگی 2 ڕاگیرا پاش ئەوەی بۆری نەوتی جیهان لەلایەن پەکەکەوە تەقێندرایەوە. ڕۆژی پێنجشەممە پەکەکە هێڕشێکی تری لە نزیک شارۆچکەی ئایدل لە پارێزگای شەرناخ ئەنجام دا.

بەڵام وەزارەتەکە ئێستا دەڵێت هێزەکانی ئاسایش هەنگاوی پێویستیان گرتۆتە بەر بۆ پاراستنی ئەو بۆرییە نەوتانە، و لەو بڕوایەداین بەم زوانە گواستنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

شایانی باسە ئەو بۆرییە نەوتانە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقە.

XS
SM
MD
LG