Accessibility links

پیاوێکی سعوی بە تاوانی بێ باوەڕبوون 10 ساڵ زیندان دەکرێت


دادگایەکی عەرەبستانی سعودیە پیاوێکی بۆ 10 ساڵ زیندان و 2 هەزار جەلدە سزادا بە تاوانی ئەوەی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری ئاماژەی بەوە کردووە کە بێ بڕوایە.

ماڵپەڕی ئەلوەتەن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند پۆلیسی ئاینی کە بەرپرسن لە چاودێری کردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیان زیاتر لە 600 جار لە سەر توتیتەر ئاماژەوەی بەوە کردووە خودا نییە، گاڵتەی بە قورئان کردووە، هەمو پێغەمبەرەکانی بە درۆزن ناوبردووە و و گوتویەتی ڕێبازەکانی ئەوان دەبێتە هۆی هاندانی دوژمنکاری.

ماڵپەڕەکە دەشڵێت ئەم پیاوە تەمەن 28 ساڵانە خۆی دانی بەوەدا ناوە کە بێبڕوایە و ئامادە نییە پەشیمان بێتەوە و دەڵێت ئەو شتانەی کە نوسیویەتی هەمو بیروڕای خۆیەتی و مافی ئەوەی هەیە کە دەریبڕێت. ڕاپۆرتەکە ناوی ئەو پیاوەی ڕانەگەیاندووە.

هەروەها دادگاکە سزای دارای 20 هەزار ڕیاڵیشی داوە کە دەکاتە 5 هەزارو 300 دۆلار.

XS
SM
MD
LG