Accessibility links

ئاگربەستی سوریا جێبەجێ دەکرێت


ئەو ئاگر بەستەی سوریا کە ڕۆژی شەممە دەستیپێکرد، بە شێوەیەکی گشتی جێبەجێ کرداوە بەڵام چەند ڕووداوی توندوتیژیش هەر هەبووە.

میدیای دەوڵەتی ڕایگەیاندووە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی شاری سەلەمییەی پارێزگای حەما تەقیوەتەوە و دوو سەربازی کوشتووە. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

لەلایەکی تریشەوە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و گروپە سەرهەڵداوەکان لە پارێزگای تاتقییەی نزیک سنوری تورکیا ڕاگەیەندراوە.

ئەم ئاگربەستە لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕوسیاوە ئەنجام درا و لە شەوی هەینی کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی ناوخۆیی دیمەشق دەستیپێکرد. گروپی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، کۆمیتی وتووێژکاری باڵا، ڕایگەیاندووە 97 گروپ و لایەن پەیمانیان داوە وابەستەی ئەم ئاگربەستە بن.

ئەم ئاگربەستە دەوڵەتی ئیسلامی و بەرەی نوسڕەی سەر بە ئەلقاعیدەی تێدا نییە.

XS
SM
MD
LG