Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەڵبژاردن لە ئێران / تواناییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی

  • Balen Salih

دوو ته‌وه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) باس ده‌کرێن، یەکەمیان هەڵبژاردن لە ئێران و دووهەمیشیان تواناییەکانی ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی.
ته‌وه‌ری یه‌که‌م:
هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئێران.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکە و هەروەهاش ئەو ئەنجومەنە ئاینییەی بە ئەنجومەنی خوبرەگان ناسراوە.

موسته‌فا مه‌عروفی

موسته‌فا مه‌عروفی

​ئەم هەڵبژاردنانە لە سەروەختێکی هەستیاردا بەڕێوە دەچن، ئابوری ئێران بەرەو بوژاندنەوە دەڕوات لە پاش ئەو ڕێککەوتنە ناوکیەی تاران لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا مۆری کرد و سزا ئابورییەکانی لەسەر هەڵگیران. بێ لەوەش وەک هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن ئایەتوڵا عەلی خامەنەئیڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران نەخۆشە و هەروەها تەمەنیشی هەڵکشاوە.

بەڵام وەک چاودێر دەڵێن ئەم هەڵبژاردنە کە سبەی هەینی بەڕێوەدەچێت ناکرێت وەک بەختی هەر هیچ نەبێت ئەوەی بە بەرەی ڕیفۆرمخوازانی وڵاتەکە دادەنرێت بکەوێتەوە.

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سیستەمی هەڵبژاردن لە ئێران کێشەی ڕژدی هەن و بوونەتە مایەی بنکۆڵ کردنی پرەنسیپەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا و ئەمەش هەر تەنها لەو بڕیارانەدا نییە سەبارەت بەوەی کێ دەکرێتە کاندید یان کێ ناکرێتە کاندید بەڵکو لە کار و ڕەفتاری ئەو دامەزراوانەشدایە کە خاوەنی دەسەڵاتن لە وڵاتەکەدا.

ئەگەر ئێران توانیبێتی هەندێک هەنگاو لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بنێت بۆ باشتر کردنی ڕەوشی خۆی بەڵام زۆرێک لە چاودێرانی کاروباری ئێران دەڵێن لە ڕەوشی ناوخۆیی ئێراندا هەنگاو هەڵهێنانێک نابینرێت لە ڕوانگەکانی گوزەرانی خەڵک، مافە سیڤیلیەکان و هەروەهاش پرەنسیپە دیموکراسییەکان.

ئایا هه‌ڵبژاردن له‌ ئێراندا به‌ مانای دانپێدانانی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسییه‌؟

به‌شداریکردن یان نه‌کردن له‌ ده‌نگداندا ده‌بێته‌ په‌یامێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران؟
(موسته‌فا مه‌عروفی) نوسه‌ر و چاودێری سیاسی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه.‌
ته‌وه‌ری دووه‌م:
تواناییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی.
هێشتاش ڕێکخراوه‌ تێرۆریستیه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نومایشتی هێزی خۆی ده‌کات، ئەو ناوچانەی لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریادا لە ماوەیەکی کەمدا دەستی بەسەردا گرتوون تا ئێستاش زۆربەی هەر لە ژێر دەستیاندایە و تەنانەت ئەو ناوچانەش کە ئازادکراون هێشتاش ناتوانرێت بگوترێت لە سەدا سەد لە مەترسییەکانی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە پارێزراون.

ئامێد سوله‌یمان

ئامێد سوله‌یمان

وەک دەوڵەتی ئیسلامی دەڵێت سەرچاوەی هەموو بڕیارەکانی لە ئاینەوەیە و هەموو هەنگاوێکیشی بەپێی ئاینە، لە بەرامبەریشدا ئەوەی بە میانڕەوە ئاینیەکان ناودێر دەکرێن نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێگە لە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی زیاتری توندڕەویی ئاینی بگرن.

ئایا هێزی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ تواناکانیدایه‌ بۆ شه‌ڕ و وێران کردن، یان له‌ ئایدیۆلۆژیه‌که‌یدا؟

ڕێکخراوێکی وەک دەوڵەتی ئیسلامی بە هەموو ڕێبازە خوێناوی و کوشتارکارییەکەیەوە دەتوانێت پێگە بۆ خۆی لە نێو کۆمەڵگاکاندا بدۆزێتەوە و سود لە کەموکوڕی و کەمتەرخەمی ناو کۆمەڵگاکان ببینێت و بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریان بهێنێت، بە شێوەیەک کە دەتوانێت لە فۆرمی جیاجیادا خۆی نومایشت بکات.

ئایا هیچ متمانه‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌ قۆناغی پاش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ڕێکخراوێکی ترسناکتر سه‌ر هه‌ڵنه‌دات؟
(ئامێد سوله‌یمان) شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

XS
SM
MD
LG