لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ له سوریا له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیاوه ڕێکخرابوو هه‌نگاوی جیدیان بۆ ته‌قه‌وه‌ستاندێکی ته‌قه‌وه‌ستاندنێکی نێوه شه‌وی هه‌ینی به کاتی خۆجێی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و ته‌قه‌وه‌ستاندنه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر گرووپه‌کانی وه‌ک به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده یان داعش ناگرنه‌وه و سوریا ئه‌وه‌ی روون کردۆته‌وه که هه‌روا درێژه به هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپانه ده‌دات.
له واشنگتن، چه‌ندین قانوون دانه‌ر نیگه‌رانیان ده‌ربڕێوه داخوا ڕووسیا، له هێرش ئاسمانی دا که پشتیوانی له ئه‌سه‌د کردووه، مل که‌چی ده‌ست هه‌ڵگرتن له شه‌ڕ و دوژمنایه‌تی ده‌بێت و بۆ ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێبکردرێت یان نا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه کوتی، ئاماژه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن که هه‌وڵی له‌شکری زیاتری ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمان پێویسته. هه‌روه‌ها ئه‌و هوشداری دا، ئه‌گه‌ر ته‌قه‌وه‌ستاندن سه‌رنه‌که‌وێت، بۆی هه‌یه شه‌ڕ شیوه‌یه‌کی دزێوتر به خۆیه‌وه بگرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ که له 47 وڵات پێک دێت ڕۆژی دووشه‌مه ده‌ست به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 4 حه‌وتوو ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه لێکوڵینه‌وه له سه‌ر پێ شێلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا بکات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه چاو له کارنامه‌ی زیاتر له 40 وڵاتان ده‌کات و هه‌روه‌ها تا و تۆی زیاتر له 40 ڕاپۆرت ده‌کات که باس له ئه‌شکه‌نجه‌دان، کوشتنه‌کانی هه‌ڕه‌مه‌کی، بۆ زۆر بێ سه‌ر و شوێن کردن، ئازادی ئاین، و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم ده‌که‌ن. له نێو ئه‌وان دا ڕاپۆرتێک له لایه‌ن کومیسیونی لیکولێنه‌وه‌ی ی‌و ئێن له سه‌ر سوریا سه‌باره‌ت به دۆخه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بڕێاره 15ی مانگی مارس پێشکه‌ش بکرێت.
سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ چووی کیانگ لێم ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕوانی هه‌یه باسێکی چڕ و پڕ له سه‌ر دۆخی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا دا بکه‌ن.