Accessibility links

رۆحانی بە هێوای بە دەستهێنانی دەنگی میانە رەوەکاندایە


سەرۆکی ئێرانی حەسەن رۆحانی بە هێوایە هاوپەێمانانی میانە رەوی لە هەڵبژاردنەکانی رۆژێ هەێنی دا، کە یەکمین دەنگدانە لەو کاتەی حکومەتەکەی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بە رێکەوتنێک گەیشتن دەنگێکی زۆر بە دەست بهێنن.

هەڵبژاردنەکان تاقیکردنەوەیەکی گرنگە بۆ دەسەڵاتی گشتی رۆحانی لە دەمێکدا لە هەوڵی سازدانەوەی ئابوری ئێراندایە پاش لادانی سزاکان لە مانگی رابوردوودا .

شایانی ئاماژە پێکردنە دەنگدەران لە هەمان رۆژدا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی 290 نیشتنگە دەدەن و هەر وەها هەڵبژاردنی 88 ئەندام بۆ ئەنجومەنی خبرگان وە یاخود ئەنجومەنی شارەزایان کە هەرە بە دەسەڵاتدارترین کۆمیتەی مەلاکانە کە بریارە رێبەری باڵای ئاێیندەی ئێران دەست نیشان بکات.

هەڵبژاردنەکان هەر وەها دەبێتە ئاماژەیەکی گرنگ بۆ ئەوەی ئێرانیەکان چ ئاراستەیەکیان دەوێ بۆ ئاێیندەی وڵاتەکەیان.

XS
SM
MD
LG