Accessibility links

پوتن باسی سوریا لەگەڵ ئێران و عەرەبستانی سعودی دەکات


کرملین لە رۆژی چوارشەممە ووتی سەرۆکی روسی ڤیلادمیر پۆتن لەگەڵ رێبەرانی ئێران و عەرەبستانی سعودی باسی رێکەوتننامەی ئاگر بەسێکی کردووە کە لە لایەن مۆسکۆ و واشنتنەوە پێشنیار کراوە .

کرملین لە ئاماژە بە تەلیفۆنێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئێرانی حەسەن رۆحانی ووتی تێشکی سەرەکی وتو وێژەکان لەسەر کێشەکانی سوریادا بوە، بە تاێبەتی وتو وێژ کردن لەسەر ئەو دەستپێشخەری و پێشنیارانەی کە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هاتووە لە لایەن روسیا و وڵاتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە راگرتنی دژە بەری و شەرفرۆشتنەکاندا لە سوریا.

کرملین هەر وەها دەڵێت لە پلان B دا پوتن بە نیازە لەگەڵ شای عەرەبستان و راوێژکاری ئەسەد لە مۆسکۆ قسە بکات.

سەرۆکی سوری بەشار ئەسەد پۆتینی دڵنیا کردوەتەوە لە رێز گرتن لەو ئاگر بەسەی بە نێۆبژی مۆسکۆ و واشنتن ئەنجام دراوە.

XS
SM
MD
LG