Accessibility links

تورکیا دەڵێت پشتیوانی لە ئاگربەستی سوریا دەکات


جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی پشتیوانی لە رێککەوتن بۆ ئاگربەست لە سوریا دەکات، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە هێزی لەشکری تورکی بەردەوام دەبن لە تۆپبارانکردنی هێزە کوردەکان لە سوریا ئەگەر چەکدارەکانیان هێرش بەکەنە سەر تورکیا.

ئەوەی جێی ئاماژەیە هێزەکانی لەشکری تورکیا بەردەوام بووە لە تۆپبارانی بنکەو بارەگاکانی میلیتانانی کوردی سوریا ئەوانەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا پشتیوانیان دەکات، تورکیا دەشڵێت هێزەکانییان بەرپەرچی هەر هێرش و کارێکی مایەی توڕەکاری کوردانی سوری دەدەنەوە. لەو بارەیەوە ئەمڕۆ نوعمان کورتولمش بە رۆژنامەوانانی گوت هیوادارین دوای ڕۆژی شەممە پەیەدە پەلاماری تورکیا نەدات، گوتیشی بەڵێ بەدڵنیاییەوە تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خاکی خۆی بکات، وەک ئاماژەیەک بۆ پەیەدە ی کوردانی سوریا.

تورکیا پەیەدە و باڵە لەشکریەکەی یەپەگە کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کۆمەکو پشتیوانی دەکات بە گروپێکی تیرۆریست لە قەڵەم دەدات بە هۆی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.

هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا گوتیشی لە کاتێکدا تورکیا پێشوازی لە ئاگربەستەکەی سوریا دەکات لەهەمان کاتیشدا تورکیا ترسی شیانی ئەوەی هەیە کە هێرشە ئاسمانیەکانی ڕوسیا بۆ سەر کەسانی سڤیل لە سوریا درێژەیان هەبێت.

XS
SM
MD
LG