Accessibility links

ئەیوب عەبدوڵا : ناکرێت یاسا بەسەر ئەفسەر فەرامۆش بسەپێندرێت لەکاتێکدا لە شوێنەکانی تر یاسا پێشێل دەکرێت


پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

لە پاش ڕاگەیاندنەکانی دژ بە دەسەڵات لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەفسەری هاتوچۆ (فەرامۆش نەجم) دەستگیر دەکرێت و دوا بڕیاریش لەسەر دۆسێکەی لای لیژنەیەکی تایبەتە کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمبۆ لێکۆڵینەوە پێکیهێناوە.

لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی هەرێم بەدواداچوون لەسەر ئەم دۆسێیە دەکات و دەڵێت لەگەڵ ئەفسەر فەرامۆشیشدا قسە کراوە.

ئەفسەر فەرامۆش نەجم
ئەفسەر فەرامۆش نەجم

سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی هەرێم باس لەوە ناکات ئەم ئەفسەرەی پۆلیسی هاتوچۆ بە چ یاسایەک دەستگیرکراوە بەڵام دەڵێت پەیوەندی هەیە بەو لێدوانانەی دابوونی بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی و تیایدا هێرشی کردۆتە سەر کۆمەڵێک بەرپرس و بە دیاریکراویش ناوی هێناون و باسیشی لە ڕاپەڕین و لە گەریلاش کردووە و لەسەر ئەمانە لیژنەی بۆ پێکهێنراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە کردن.

ئەیوب عەبدوڵا ئیسماعیل دەڵێت ئەو لیژنەیە بڕیاری خۆی هەیە بۆ دەستگیرکردنەکە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر لێدوانەکانی ئەفسەر فەرامۆش و دەشڵێت وەک لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش سەرنج هەن هەم لەسەر لێدوانەکان و هەمیش لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئەم دۆسێیە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز عەبدوڵا باسیش لەوە دەکات کە بە تەلەفون پەیوەندی لەگەڵ ئەفسەر فەرامۆش کردووە و گلەیشی لێکردووە و دەشڵێت هەموومان دەزانین لە هەرێمی کوردستان گەندەڵی هەیە بەڵام پێویستە بە یاسا یەکلابکرێتەوە و ئاماژەش بەوە دەکات کە بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدا و باسیش لەوە کراوە کە بۆ ئەو لێدوانانەی ئەفسەر فەرامۆش دەبێت بگەڕێنەوە بۆ هۆکارەکانی بە تایبەتی لەو ڕوانگەیەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوو جار ستەمیان لێکراوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:51 0:00

XS
SM
MD
LG