Accessibility links

ڕیفۆرمستەکانی ئێران هەڵمەتی هەڵبژاردن بە شێوازی جیاواز بەڕێوە دەبەن


کاندیدی ناوداری ڕیفۆرمخوازی ئێرانی خۆی گەیاندە دانیشتوانی تاران ئەوانەی کە بە شەمەندەفەر هاتوچۆ دەکەن وەکو ڕێگایەکی تر بۆ بەدەستهێنای دەنگی خەڵکی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕۆژی هەینیدا.

محەمەد ڕەزا عارف ڕۆژی هەینی چووە ناو سەرنشینەکانی هێڵی شەمەندەفەری ناو تاران بە مەبەستی چڕوپڕ کردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی.

عارف و لایەنە ڕیفۆرمخوازەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو ئینستگرام و تێلگرام بەکاردە‌هێنن بۆ هەڵمەتەکانیان کە تا پەیامەکانی خۆیان بگەیەنن بە دەگدەران.

ڕیفۆرمخوازەکان هیوادارن دەنگێکی باش بهێنن لەم هەڵبژاردنەدا کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئێران لە کاتێکدا بەم دواییانە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا جێگیر بوو و سزا نێونەتەوەییەکان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵگیران.

XS
SM
MD
LG