Accessibility links

پەنتاگۆن ڕاپۆرتی لەسەر داخستنی گرتووخانەی گوانتانامۆ بەی ئاراستی کۆنگرێس دەکات


چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە چۆنیەتی داخستنی گروتوخانەی لەشکری لە گوانتانامۆ بەی کوبا ڕابگەیەنێت.

سەرۆک باراک ئۆباما داخستنی ئەو گرتوخانەیەی کرد بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی کاتێک لە ساڵی 2009 سەرۆکایەتی گرتەدەست، بەڵام لە کاتێکدا کە ئێستا کەمتر لە یەک ساڵی ماوە لەو پۆستە ‌هێشتا نزیکەی 91 زیندانی لەوێدا ماونەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەو ڕاپۆرتە ئەو مشتومڕنەشی تێدا بێت لەسەر جێگایەک لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەیرکا کە لەشکر بتوانێت گروپێکی نزیکەی 60 کەسی زیندانی کراو بگوێزێتەوە بۆی، بەڵام پێشنیازی ئەوەی تێدا نەکراوە کوێ بێت. هەندێک لەو شوێنانەی کە پێشبینی دەکرێن بریتین لە بەندیخانەی فیدڕاڵی لە کەنساس، کۆلۆرادۆ، و کارۆلاینای باشوور و هەروەها بنکە لەشکرییەکانیش.

یاسای ئێستای ئەمەریکا ڕێگرە لە گواستنەوەی زیندانییەکانی گوانتانامۆ بەی بۆ ناو ئەمەریکا. هەندێک دەڵێن گواستنەوەی ئەوانە بۆ ناو ئەمەریکا ڕەنگە ببێتە نیگەرانی ئاسایشی. کۆشکی سپی شیانەکانی کراوە هێشتۆتەوە بەڵام سەرۆک ئۆباما دەتوانێت بڕیارێکی سەرۆکایەتی بدات بۆ داخستنی گوانتانامۆبەی.

XS
SM
MD
LG