Accessibility links

شاندێکی ئیتالی لە هەولێر توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن


شاندێكی وەبەرهێنەرانی ئیتاڵی بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆژە سەردانی هەرێمی كوردستانیان کردووەو ئامادەییان نیشانداوە كەوا پرۆژەی گەورە و پێشەنگ لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدەن بە قەرزی درێژ خایان.

لەبارەی چۆنییەتی كاركردن و ئەنجامدانی پرۆژەكانیان، ڕاهێنەر سەردار ئازاد كە لەگەڵ ئەو شاندە ئیتاڵیەدایە بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" ئامادەییان دەربڕیوە كۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنان لە كوردستان لە بابەتی كارەبا و كشتوكاڵ و نەوت ئەنجام بدەن بە قەرزی درێژ خایەن كە ئەوان داوایان كردووە پرۆژەكانیان زور گەورەبێت و پرۆژەی پێشەنگ بن ئەو پرۆژانەی كە لە كوردستان زور گرنگی پێ دەدرێت لەو بابەتانە ئامادەیان دەربڕیوە هەر چەند تێچووی هەبێت بتوانن بۆی دابین بكەن و بەو بڕەی پارەیەی كە بوی دانراوە هەر چەندی تێ دەچێت دواتر بە قەرزی درێژخایەنیش وەریدەگرنەوە."

ئەم شاندە وەبەرهێنەرە ئیتاڵیە پاش ئەوەی کە گەیشتنە شاری هەولێر ویستیان بەناو شاری هەولێردا بسۆڕێنەوە توشی ڕووداوێكی هاتوچوو بوون لەمبارەیەوە نەقیب هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەم شێوەیە بۆ دەنگی ئەمەریكا باسی رووداوەكە دەكات ڕووداوەكە كاریگەریەكی ئەوتۆی نەبووە لە سەر ئەو شاندە دیاربوو دوێنی شەو ڕووداوەكە بووە، بەهۆی ئەو ڕووداوە كەس بریندارنەبووە تەنها زیانی مادی هەبووە هەر پەڕاوی لێكوڵینەوەش بۆ ئەم ڕووداوە نەكراوە كێشەی نەبوو بەس تەنها زیانی مادی بوو ئۆتۆمبێلەكان زەرەریان هەبوو.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد زێباری

وێنەی پاش ڕووداوەکە

XS
SM
MD
LG