Accessibility links

گومانباری تەقەکردنەکەی مشیگان لە دادگا ئامادە دەبێت


گومانباری تەقەکردنەکەی ولایەتی مشیگان ڕۆژی دووشەممە لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت بە تاوانی چەندین جۆری کوشتن.

کاربەدەستان جەیسن دالتنی تەمەن 45 ساڵانیان سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە دەستگیر کرد بە تاوانی تەقەکردنەکەی ئێوارەی شەممە لە دەوروبەری شاری کاڵمەزوو کە شەش کەس کوژران و دوو کەسی تریش بریدنار بوون.

دادپرسی ناوچەی کاڵمەزوو جێف گیتینگ دەڵێت کەسێک بە هەڕەمەکی تەقەی لە خەڵک کردووە بەبێ هیچ هۆیەک ئەمەش مەترسییە بۆ هەمو کۆمەڵگایەک.

داڵتن بۆ کۆمپانیایەکی تاکسی کاری کردووە و بەرپرسی کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمە زۆر مەترسیدارە و ئامادەن هاوکاری لێکۆڵینەوەکان بکەن.

کاربەدەستان لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەوەی ئایە داڵتن لەو ماوەی تەقەکردنەکەدا هیچ سەرنشینێکی گەیاندووە یان نا. ئەوان دەڵێن ڕەنگە لەو کاتەدا کەسێکی تری لەگەڵ بوبێت بەڵام کەسی تر تاوانبار نەکراوە.

XS
SM
MD
LG