Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کەرەستە ناوکییەکان بکەونە دەست تیرۆرستان


سەرۆکی ئاژانسی ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ئەو مەترسیانە دەدات کە کەرەستەی ناوکی بکەوێتە دەستی تیرۆرستان و داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات ڕێککەوتنێک بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەو جۆرە مەترسییانە.

یوکیا ئەمانۆ لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی دەڵێت پێویستە 11 وڵاتی تر ڕازی بن ئەوجا دەتوانرێت گۆرانکاری لە یاساکەدا بکرێت بۆ پاراستنی کەرەستەی ناوکی بەرلەوەی بکەوێتە کار.

هەروەها ئەمانۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایشیگەیاند ئەم داخوازییەی دەبەێت هۆی کەم کردنەوەی شیانی ئەوەی تیرۆرستان بتوانن بۆمبێکی پیس بتەقێننەوە، کە دەشێ زیان بە ناوچەیەکی فراوان بگەیەنێت. هەروەها ئەمە مەترسیی هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ناوکیش کەم دەکاتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد لە ساڵی 1995 وە زیاتر لە 2 هەزار و 800 حاڵەتی وونبوونی کەرەستەی مەترسیدار بۆ ئاژانسەکەی ڕاگەیەندراوە.

XS
SM
MD
LG