Accessibility links

داعش دوا ژمارەی بارمەت ئاشورییەکان ئازاد دەکات


کاربەدەستێکی کرستیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت ڕێکخراوی توندڕەوەی دەوڵەتی ئیسلامی دوا ژمارەی کرستیانە ئاشورییەکانی ئازاد کردووە کە لە ساڵی پارەوە بە بارمتە گیرابوون.

یونان تالیا لە ڕێکخراوی دیموکراسی ئاشورییەکان ڕۆژی دووشەممە بە ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند نزیکەی 40 بارمەتی کرستیان کە مابوونەوە ئازاد کراون و بەرەو شارۆچکەی تەل تەمەر بەڕێکەوتوون.

ئەوان بەشێک بوون لە نزیکەی 230 کرستیانی ئاشوری کە لە مانگی 2 ی ساڵی ڕابوردوو لە لایەن توندڕەوانی داعشەوە گیران پاش ئەوەی دایان بەسەر کۆمەڵگای ئاشورییەکان لە کەناری باشوری ڕوباری خابور کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکەوە.

یونان تالیا ڕایشیگەیاندووە ئەم ئازاد کردنە پاش ناوەندگیری قەشەی باڵای ئاشورییەکان لە باکوری سوریا مسۆگەر کرا.

XS
SM
MD
LG