Accessibility links

کەمال چۆمانی: نابەرپرسانەیە، ناستراتیژیانەیە گەر پێمان وەهابێت داعش تەنها بۆ یەک پارچەی کوردستان مەترسییە


کەمال چۆمانی
کەمال چۆمانی

تورکیا بەردەوامە لەسەر تۆپباران کردنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سوریادا.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان داوا لە تورکیا دەکەن ئەم بۆردومانانە ڕابگرێت بەڵام تا ئێستاش ئانکەرە سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی.

کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت ئەم ڕووداوانە پەیوەندییان بە ژمارەیەک ئاڕاستەوە هەیە کە دووانیان لە هەموویان گرنگترن و یەکەمیان ئاڕاستەیەکی دیموکراسییە کە لە کورددا خۆی دەبینێتەوە و ئەوەی دووهەمیشیان وەک دەڵێت دەوڵەتەکانی تورکیا و عەرەبستانی سعودیەیە کە پشتیوانی هەندێک لە هێزەکانی ناو سوریای هەیە واتە ئەوانەی سەر بە تورکیا و سعودیەن و ئەم دوو ئاڕاستەیەش لە ململانێدان.

بەڕێز چۆمانی دەڵێت ئەو کاتەی (گرێ سپی) ئازاد کرا، توەرکیا بە هەموو تواناییەکی خۆیەوە دژایەتی ئەو ئازادکردنەی دەکرد، چونکە ئانکەرە دەیزانی بە ئازادکردنی گرێ سپی، شادەمارێکی ئابوری و شادەمارێکی چونی خەڵک بەرەو داعش دەبڕدرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، کەمال چۆمانی ئاماژەش بەوە دەکات بۆیە تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانەکان وێڕای داوا نێونەتەوەییەکان چونکە ئانکەرە دڵنیایە لەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بە تایبەتیش وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەیانتوانیوە وەڵامیتورکیا بدەنەوە بە تایبەتیش وەک دەڵێت لە ڕوانگەی پەیوەندی دیپلۆماسی و سیاسییەوە تورکیا هەوڵێکی زۆری دا تا فشار لە ئەمریکا بکات و پەیەدە و یەپەگە بە تێرۆریست دابنێت، بەڵام ئەم هەوڵەی بۆ نەچووە سەر و هەر بۆیەشە دەستیکردووە بە تۆپبارانەکان و ئەمەش وەک بەڕێز چۆمانی دەڵێت ئێستا تورکیا دەخوازێت یەپەگە کارادانەوەیەکی توندی هەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:58 0:00

XS
SM
MD
LG