Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا : هەرێم سەڵاح


هەرێم سەڵاح
هەرێم سەڵاح

کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ له‌ هونه‌ری گۆرانی و موزیکدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و به‌رده‌وامیش له‌م ژانره‌ فه‌رهه‌نگییه‌یدا هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ری هه‌بووه‌.

گۆرانی و موزیک ئەو ژانرەیە کە هەموومان بەبێ جیاوازی تەمەن لەگەڵیاندا دەژین و زۆر جاریش دەمانخەنە بیرکردنەوەیەکی قوڵ، قوڵتر لەوەی کە بە خەیاڵیشدا دێت.

ئەوەی نەکرێت بە پێوانە لەم ژانرە فەرهەنگییەدا، تەمەنە. تەمەن هەرگیز نابێتە مایەی ناساندنی هونەرمەندێک یانیش داهێنانی ئەو هونەرمەندانەی بەشوێن مانەوەی هونەرەکەیانن بە زیندوویی.

گوێم لە چەند سترانێکی (هەرێم سەڵاح) گرت، دەستبەجێ ئەو هەستەم لەلا دروست بوو چریکەیەکە دەخوازێت لە کانیاوەکەی قولەی ڕانیە سازگارتر بێت و لە ڕێدایە تا بارگەی خۆی لەسەر کێوەڕەش بخات و لەوێوە سەیری خەمەکانی نیشتمان بکات و بە ئاواز و گۆرانی بیانلاوێنێتەوە.

گەر بە هەڵەدا نەچووبم ڕۆماننوس بوزورگی عەلەوی دەڵێتمرۆڤ بە‌رلە‌وە‌ی ھە‌رشتێک بێت، پێویستە‌ مرۆڤ بێت، ئەمەش بەو مانایەیە بتوانرێت بەها جوان و پیرۆزەکانی مرۆڤایەتی بپارێزیت و هەمیشە لە گەیاندنی پەیامە جوانەکانەوە بتوانیت پەیوەندییە تۆکمەکان لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا بهێڵیتەوە، جا ئازیزانم لێتانی کاتێک زیاتر ڕۆچوومە ناو گۆرانییەکانی هونەرمەند (هەرێم سەڵاح) هەستم کرد ئەم هونەرمەندەمان شان بە شانی پاراستنی هونەرەکەی دەشخوازێت مرۆڤ بێت بە هەموو جوانییەکانییەوە.

بەلای هەندێک لە لێکۆڵەرەوانی بواری موزیک، گۆرانی کوردی لە قەیراندایە و دەشڵێن لە ڕەوشێکی شپرزەیی و پەڕتەوازەیی و بێ بەرنامەییدا تەمەنی خۆی بەسەر دەبات، لە دەمێکدا هەندێکیش جەخت دەکەنەوە لەوەی وەک دەڵێن؛ نا گۆرانی و موزیکی کوردی بە کاوەخۆ هەنگاوی خۆی دەنێت و زۆرێک لە هونەرمەندان لە هەوڵدان لەگەڵ پێشکەوتنی جیهانیانەی گۆرانیدا ئەمانیش هەنگاوی خۆیان بنێن و دەشڵێن توانراوە تا ئەندازەیەک هەنگاوی بابەتیانە بنرێت لەم ڕوواەوە.

بەڵام هەردوو ڕوانینەکە کۆکن لەسەر ئەوەی هەنگاوەکان بە هەر ئاڕاستەیەکیاندا بێت نابێت تایبەتمەندێتییەکانی گۆرانی کوردی لە دەست بدرێت.

هەرێم سەڵاح
هەرێم سەڵاح

له‌ هه‌موو بواره‌ فه‌رهه‌نگیه‌کاندا ململانێی نێوان نه‌وه‌ی نوێ و کۆن هه‌بووه‌، به‌ڵام ئایا توانراوه‌ یه‌کتر بسڕنه‌وه‌؟

ئایا ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان بۆ ده‌بێته‌ گۆرانیبێژ و ده‌یه‌وێت چیمان پێ ببه‌خشێت؟

ئایا (هه‌رێم سه‌ڵاح) چه‌ندێک وابه‌سته‌یه‌ به‌ هونه‌ری گۆرانیبێژانی پێش خۆی؟

چی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌مه‌ گۆرانییه‌کی نوێیه‌ و ئه‌مه‌ی تریشیان کۆن؟

ئایا ده‌کرێت ‌ جوگرافیاببێته‌ پێوانه‌یه‌ک بۆ جیاکردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌کان؟

ئایا گۆرانی نوێ ده‌توانێت پارێزگاری له‌ ڕه‌سه‌نایه‌تی گۆرانی کوردی بکات؟

(هه‌رێم سه‌ڵاح) هونه‌رمه‌ند له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:27 0:00

XS
SM
MD
LG