Accessibility links

دکتۆر مارف عومەر گوڵ: لە پەیماننامەی سیڤەردا هاتووە؛ ئەگەر کوردەکان توانیان خۆیان بەڕێوەبەرن با خۆیان بەڕێوەبەرن


گرفتی گەورەی ئابوری و سەختی مللانێ سیاسی و حیزبییەکان لە هەرێمی کوردستان و تێکڕای خراپی بژێوی ژیانی خەڵک، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان.

هاوکات ئایا تا ئەم سەروختە هاودەنگییەکی رژد هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پڕۆژە ئاکادیمی و شارستانییانە بۆ برەودان بە داهاتی هەرێم و باشترکردنی ژیانی خەڵک و شایستە.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ شارەزاو مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵ سازداوە.

دکتۆر مارف عومەر گوڵ دەڵێت "لەسەرتای سەدەی بیستەمدا کە پەیماننامەی سیڤەر بڵاوکرایەوە بەندێکی تیادایە لەباسی دەوڵەتی کوردیدا، دەڵێت ئەگەر کوردەکان توانیان خۆیان بەڕێوەبەرن با خۆیان بەڕێوەبەرن، جێگەی داخە سەد ساڵ دوای ئەو پەیماننامەیە لەسەرەتای سەدەی بیستویەکەمدا کە ئێستایە ئێمە دیسان لەو حاڵەتەداین ئایا دەتوانین خۆمان بەڕێوەبەرین"

هەروەها لەبارەی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان دەڵێت "بە ڕاستی شەرمەزارییەکی زۆر گەورەیە سیاسییەکانی کوردستان نەتوانن بگەنە ئەنجامێک لە گفتوگۆکانیان"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:16 0:00

XS
SM
MD
LG