Accessibility links

خەندە بابان: لە ئێستادا مافی مانەوەی کاتیی بە پەنابەران دەدرێت لە ئەڵمانیا

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

کێشەی کۆچبەران هەر لەوەدا نییە کە خەڵکێکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەورەپا دەڕۆن بەڵکو گرفتی تریش هەن لەوانە چۆنییەتی نیشتەجێکردنیان لە وڵاتانی ئەوروپادا.

خەندە بابان کوردێکی کە خۆی بەشی کارداری کارگێڕی خوێندووە بەڵام کاتێک کە بیستی کۆمەڵێک پەنابەری کورد ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە پەیوەندی کرد بە ڕێکخراوە خێروازییەکان تا بتوانێت هاوکارییان بکات.

خەندە ئێستا وەکو خۆبەخش لەگەڵ پەنابەراندا کار دەکات و هاوکارییان دەکات.

خەندە دەڵێت " لە ئێستادا مافی کاتیی بە پەنابەران دەدرێت بۆ یەک ساڵ ئەمەش پرۆسەیەکە پاش ساڵێک چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا دەکرێتەوە".

هەروەها دەشڵێت خەڵکی شارەکەی زۆر بە گەرمی پێشوازی لە پنابەران دەکەن بەڵام ئەڵمانیش هەن کە ترسی ئەوەیان هەیە لەگەڵ ئەم خەڵکەدا توندڕەوانیش بچنە نێو ئەڵمانیاوە.

دەقی وتووێژەکەی هێرۆ زەنگەنە لەگەڵ خەندە بابان

XS
SM
MD
LG