Accessibility links

ئەنوەر حەمە ئەمین: فیرقەیەک و دوو لیوا سەرباز و هێزى مغاویر ڕەوانەى مەخمور كراوە


فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، دەڵێت ناردنى هێزى عێراقى بۆ مەخمور لەچوارچێوەى ئامادەكاریەكانى دەستپێكردنى شەڕى كۆنترۆڵكردنەوەى موسڵدایە و ، حكومەتى هەرێمیش ڕەزامەندى نیشانداوە بەشداربێت لەو شەڕەدا.

فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"حكومەتى عێراق فیرقەیەک و دوو لیوا سەرباز و هێزى مغاویرى ڕەوانەى مەخمور كردووە."

بەپێى وتەى ئەو فەرماندە باڵا سەربازیەى عێراق، هەرێم و هاوپەیمانانیش بەشدارى دەكەن لەشەرى گرتنەوەى موسڵ و دەركردنى داعش دا لەعێراق.

سەبارەت بەوەى كە هەرێم چى مەرجێكى بۆ بەشدارى كردن لەشەرى موسڵ دا هەیە، فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین گووتى"هەرێم هیچ مەرجێكى نیە ، تەنها ئەوە نەبێت كەداوایانكردووە ئەو هێزەى عێراق كە رەوانەى مەخمور كراوە زۆر لەناوچەكەدا نەمێنێتەوە."

لەكاتێكدا عێراق ئامادەكارى بۆ شەرى موسڵ دەكات ، بەشێك لەبەرپرسە ئەمنیەكان باسلەوەدەكەن داعشیش سەرقاڵى گواستنەوەى چەك و هێزە تایبەتەكانیەتى بۆ ناوچە دوورە دەستەكانى عێراق.

دەقی ڕاپۆرتی دڵشاد ئەنوەر

دڵشاد ئەنوەر
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG