Accessibility links

توندوتیژی بەرامبەر پیاوانی ئاینی لە هەولێر


پاش دروست بوونی ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی ڕۆژی هەینی كە وەک مەلا نادر كانی كوردەیی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلا قادر خۆشناوی شاری هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریكا باسی لێوە دەكات، ژمارەیەک چەکدار چوونەتە سەر مزگەوتەکەیان و تەقەیان کردووە و لە ئیمامی مزگەوتەکەیان داوە کوڕەکەشیان بریندار کردووە پاشان چەرخێكیان بە ڕیشیەوە ناوە. ئەو كەسانەی کە ئەو کارەیان كردووە خویان بە کارمەدنی ئاسایش ناساندووە. پاش توماركردنی سكاڵاش وەک مەلا نادر دەڵێت تا ئێستا هیچ كەس دەستگیرنەكراوە.

لە لایەكی تریشەوە عەبدولخالق تەڵعەت بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێریش بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە " ئەو زانیارییەی كە مامۆستا پێی داین و دەڵێت ئاسایشە ئێمە تەحقیقمان لەم بابەتە كردووە ئەو كەسە ئاسایش نییە و تا مامۆستا نەیات و داوای خوی تومار نەكات و كامل زانیاریمان نەداتێ ناتوانین ئیجرائات بكەین و ئیجرائاتیش دەكەین ئەوە بۆ خومان دەیكەین، داواش لە بنكەی پۆلیس تومار دەكرێت نەک لە دادگا ئێمە دیبەینە دادگا".

مەلا نادر کانی کوردەیش دەڵێت" لە ڕۆژی هەینیەوە سكاڵام لە بنكەی ئیسكان تۆماركردووە و گەیشتووەتە دادگا واتا سێ ڕۆژ دەبێت سكاڵام توماركردووە و كەسیش دەستگیرنەكراوە". هەروەها ئەو مامۆستایە دەڵێت وەكو مامۆستایەكی ئاینی كە ئەركی سەر شانی ئێمەیە ڕوونكردنەوە بدەینە خەڵکی و وشەی حەق بڵێین ئەوەمان گوتووە كە خەڵكێک 5 مانگ و 6 مانگە قوتی لێ داگیركراوە و نایدرێتێ یان كە دەیدرێتێ یەک لە سەر سێی پێ دەدرێت یان نیوەی دەدرێتێ ئەوەش هەموو چین و توێژێك داوای ئەو مافەیان كردووە یەعنی مامۆستایانی ئاینی بەتەنها كەسانێک نین كە ئەو داوایەیان كردبێت، و خەڵكیشمان بۆ توندوتیژی هان نەداوە بە دەسەڵاتدارانمان گوتووە كە مافی خەڵكتان لایە بە جوانی پێیان بدەنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە دەڵێ" مەلا لە خوتبەكەیدا هیچ قسەیەكی خرابی بە حكومەت و بە دەزگای ئەمنی نەووتوە تا دەزگای ئەمنی یان ئاسایش یان خەڵكانێک لێی بدەن، کێشەکە ئەوەیە تا ئێستا نازانین بۆچی ئەو حكومەت وەكو ئاسایش تاوانبار دەكات و دوای ئەوەی كە لێكوڵینەوە لە وتارەكانی مامۆستا كراوە هیچ قسەیەكی خراپی نەكردووە و ناتوانین جارێ هیچ بریارێك بدەین.

شایانی باسە ئەم دوهەمین جارە لە ماوەی ڕابوردوودا لە شاری هەولێر هێرش بکرێتە سەر مامۆستای ئاینی، چەند ڕۆژێکیش لەمەوبەر تەقە لە ماڵی مامۆستا عەبدولفەتاح ناوبەرگانی گوتارخوێنی مزگەوتی حاجی سدیق کرا.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە هەولێرەوە.

XS
SM
MD
LG