Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکانی دیمەشق دەگرێتە ئەستۆ


داعش بەرپرسیارێتی سێ تەقینەوەکەی دەوروبەری دیمەشقی گرتە ئەستۆ کە 22 کەسی تێدا کوژران.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەعماق، کە سەر بە ڕێکخراوەکەیە، دەڵێت دوو ئەندامی داعش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە بەرلەوەی پشتێنی بۆمبی خۆیان بتەقێننەوە لە مەزاری سەییدە زەینەب، ناوچەی شیعەکان.

دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن هێرشەکە نزیکەی نیو کیلۆمەتر دوور بوو لە مەزارەکەوە کە یەکێکە لە شوێنە هەرە پیرۆزەکانی شیعەکان. مەزارگەکە زیانی لێ نەکەوت.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەناری حیزبوڵا دەڵێت ئەو هێرشە 22 کەسی کوشتووە، لە کاتیکدا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت 31 کەس کوژراون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG