Accessibility links

بەهۆی دوو تەقینەوە لە سوریا دەیان کەس دەکوژرێن


بەهۆی دوو تەقینەوە لە شاری حومسی سوریا بەلانی کەم 46 کەس کورژراون و دەیان کەسی تریش بریندار بوون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت بەوە دەچێت زۆربەی قوربانییەکان کەسانی سڤیل بن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردۆوە حومس بووە ئامانجی چەندی تەقینەوە و دەیان کەس کوژراو و بریندار بوون.

ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا دەڵێت دەخوازێت ئاگربەستی کاتیی پەسەند بکات بەڵام تەنها لە کاتێکدا ئەگەر ڕوسیا هێرشە ئاسمانییەکانی ڕابگرێت و حکومەتی سوریاش کۆتایی بە هێرشەکانی لە نزیک سنووری نێوان سوریا و تورکیا بهێنێت.

ڕوسیا دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی ڕاناگرێت دژ بەوەی کە خۆی دەڵێت " تیرۆرستان" لە سوریا.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو لایەنکانی تر دەڵێن هێرشەکانی ڕوسیا لە ناو سوریا زیاتر دژ بە ئەو سەرهەڵداوانەیە کە شەڕی دژ بە حکومەت دەکەن نەک تیرۆرستانی داعش.

XS
SM
MD
LG