Accessibility links

گروپی سەرەکی سەرهەڵداوانی سوریا ئامادەیە بۆ ئاگربەستی کاتیی


.
.

گروپی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت ئامادەیە ئاگربەستی کاتیی بکات بەڵام بە مەرجێک ئەگەر ڕوسیاو و حکومەتی دیمەشقیش ئاگربەست جێبەجێ بکەن و شەڕەکانیان ڕاگرن لەو وڵاتە بە شەڕ وێران بووەدا.

ڕوسیا پێشتر گوتبووی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕاناگرێت دژ بەوانەی کە خۆی پێی دەڵێت "تیرۆرستان" لە سوریا، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێکی جیهانیش ئەنجام بدرێت بۆ ئاگربەستی کاتیی.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و لایەنەکانی تری کە هەوڵ دەدەن کۆتایی بە شەڕی ناوخۆی سوریا بهێنن دەڵێن زۆربەی بۆمبەکانی ڕوسیا ئاڕاستەی سەرهەڵداوان دەکرێت کە شەڕی دژ بە حکومەتی سوریا دەکەن نەک تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

XS
SM
MD
LG