Accessibility links

حەسەن قازی: تورکیا بە بوختانەکانی دەیەوێت ڕەوایی بە تۆپبارانەکانی بدات لە ڕۆژئاوا

  • Jani Diylan

ئەگەر پێداچوونەوەیەک بە میدیاکان و ڕۆژنامەکانی چەند ڕۆژی ڕابوردووی جیهاندا بکەین وە بە تایبەت تورکیەکان زۆریان ئاماژە بەوە دەکەن کە تورکیا ڕکی داوە لە پەیەدە، یەپەگە و یەپەژە و گوایە جۆرەها بوختانیان بۆ دەبەستن.

Syria Democratic Forces fighters carry their weapons in a village on the outskirts of al-Shadadi town, Hasaka countryside, Syria, Feb. 19, 2016.

Syria Democratic Forces fighters carry their weapons in a village on the outskirts of al-Shadadi town, Hasaka countryside, Syria, Feb. 19, 2016.

نووسەر و لێکۆڵەر حەسەن قازی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی ئاخۆ تورکیا خەمی کێیەتی هاووڵاتیانی سوریا، ئەو گروپانەی گوایە لە بەرەی ئۆپۆزسیۆندان وە یاخود ئەلنوسرە و داعش وەکو تاونبار دەکرێن، دەڵێت " هەر وەکو ئاماژەتان پێکرد، ئەم کێشەی لە هەفتەی ڕابوردووەوە تا ئێستا هەر وا بەردەوامە و مرۆڤ بەو دەرئەنجامە دەگات کە لە ڕاستیدا تورکیا لە هەر جێگایەک کە کورد بیەوێ بە مافەکانی بگات و ناسنامەی خۆی بچەسپێنێت بە دژی ڕادەوستێ و لەو پەیوەندیانەدا لە ناتۆدا و ئەو چوارچێوە جیهانیەدا کە لە دژی داعش لە ئارادایە، دەیەوێت بە جۆرێک ئەو سیاسەتە بەرەو لای خۆێ رابکێشێت و رەوایی بە تۆپبارانەکانی بدات".

کاک حەسەن هەر وەها دەڵێت " بە داخەوە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەی تورکیا لەبەر سیاسەتی ئەمەریکا بەرێوە دەچێت لەبەر ئەوەی لە کاتێکدا پشتیوانی لە پەیەدە و یەپەگە دگات لەسەر زەوی و بە هاوپەیمانێکی کاریگەر دەزانن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەست بە ستایشی تورکیا دەکەن".

کاک حەسەن دەشڵێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕوسیا کە لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەریەکدان بۆ کێشەی سوریا پێویستە بەرامبەر ئەو پێشێلیانەی تورکیادا توندتر ڕابوەستن.

XS
SM
MD
LG