Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی کوبا دەکات


سەرۆک ئۆباما ڕۆژی شەممە لە میانەی وتاری هەفتانەیدا ڕایگەیاند خۆی و مشێڵی هاوسەری مانگی داهاتو دەچن بۆ هەڤانا.

ئۆبام یەکەم سەرۆکی ئەمەریکایە لە ماوەی نزیکەی 90 ساڵی ڕابوردۆوە سەردانی کوبا بکات، و لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی کوبا ڕاوڵ کاسترۆ کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەوەیە چۆن بتوانن بەبەردەوام پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئاسایی بکەنەوە. هەرچەندە سەرۆک ئۆباما گوتیشی من بە ڕاشکاوانە باس لە جیاوازییە ڕژدەکان دەکەم لەگەڵ حکومەتی کوبا لە ناویاندا مەسەلەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی ئەو مەسەلانەی کە بڕیارە لە میانەی سەردانەکەیدا باس بکرێت بریتییە لەوەی بازرگانی ئاسان تر بکرێت و دەستڕاگەیشتنی ئینتەرنێتیش بۆ کوباییەکان ئاسانتر بکرێت وەکو دەستپێکێک بۆ کاردارییەکانیان.

XS
SM
MD
LG