Accessibility links

ڕۆژنامەوانێکی سوریایی لە تورکیا ئازاد دەکرێت


ڕۆژنامەوانێکی سوریایی کە لە تورکیا دەستگیر کرا لە کاتێکدا کە داوای مافی مانەوەی کردبوو ئێستا دەڵێت ئازاد کراوە.

لە پەیامێکدا کە ڕۆژی شەممە لە سەر تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووکی بڵاو کراوەتەوە ڕامی جەرا دەڵێت حکومەتی تورکیا بەبێ تاوانبار کردن ئازادیان کردووە. هەروەها گوتوشیەتی هیچ هۆکارێکی دەستگیر کردنەکەیان پێی نەداوە بەڵام دەڵێت ڕەنگ پەیوەندی بە چوونە ناو سوریاوە هەبێت.

جەرا هاودامەزرێنەری گروپی ڕۆژنامەوانانی سڤیلی سەربەخۆیە پاش دەرچوونی لە سوریا گروپی ناسراو بە ANA پرێسی دامەزراند. ئەم ئاژانسە وێنە و ڕاپۆرت لە شەڕی سوریاوە دەنێرێت بۆ میدیا جیهانییەکان.

ئەو ڕۆژنامەوانە دەشڵێت ئەویان لەگەل دوو کەسی تر لە زیندان نابوو کە هەردوکیان تیرۆرستی گومانلێکراو بوون.

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان داوای ئازاد کردنی جەرای لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند ڕۆژنامەوانی وەکو جەرا پێویستی بەوە هەیە بپارێزرێت نەک بخرێتە زیندانەوەو هەراسان بکرێت.

XS
SM
MD
LG