Accessibility links

ڕوسیا نکوڵی لە هێرشی فڕۆکەکانی بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە سوریا دەکات


وتەبێژی ڤلادمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا ئەو ئیدیعایانەی ڕەت کردەوە کە فڕۆکەکانی ڕوسیا نەخۆشخانەیەکیان لە باکوری سوریا بۆردومان کردبێت.

دمتری پێسکۆڤ ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئەمە دۆسێیەکی تری ئەوانەیە کە ئەم جۆرە تاوانانە دەخەنە سەر ڕوسیا و دەڵێت ئەوان پێویستە پشت بە ڕاگەیاندنی فەرمی حکومەتی سوریا ببەستن.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت فڕۆکە جەنکییەکانی ڕوسیا هێرشیان کردۆتە سەر نەخۆشخانەیەک لە ئیدلب و نۆ کەس کوژراون.

شەوی دووشەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند هێرشی لەو جۆرە بۆ سەر نەخۆشخانە دەشێ بچێتە خانەی تاوانی شەڕەوە.

XS
SM
MD
LG