Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا : دکتۆر دڵشاد موسته‌فا

  • Balen Salih

دڵشاد موستەفا

دڵشاد موستەفا

ده‌شێت بگوترێت هونه‌ری سینه‌ما به‌ یه‌کێک له‌ قورسترین و سه‌ختترین هونه‌ره‌کان دابنرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی پێویستی به‌ تێکه‌ڵکردن و هه‌بوونی هه‌موو ژانره‌ هونه‌رییه‌کانی تر هه‌یه.

به‌لای زۆرێکه‌وه‌ مێژوی سینه‌ما که‌ به‌ هونه‌ری حه‌وته‌م ناودێری ده‌که‌ن (که‌میش نین ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن سینه‌ما پیشه‌سازییه‌) پێمان ده‌ڵێت ئه‌م هونه‌ره‌ چه‌ندێک کاریگه‌ری هه‌بووه‌ به‌سه‌ر هزری تاک و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگاشه‌وه‌.

کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ وێڕای هه‌موو سه‌ختییه‌کانی ژیانی خۆی، هه‌وڵی ڕژدی هه‌بووه‌ له‌ جێگیرکردنی کۆڵه‌که‌کانی سینه‌مادا، به‌ڵام نازانم ئایا وه‌ک هونه‌ره‌ یان وه‌ک پیشه‌سازی.

هه‌وڵه‌کان بۆ هه‌بوونی سینه‌ما به‌بێ ته‌گه‌ره‌ نه‌بوون، به‌و مانایه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ چه‌ندێک گه‌وره‌ش بوون به‌ڵام گرفتی گه‌وره‌ گه‌وره‌ش له‌ ڕێیاندا بووه‌، ڕێگه‌کان هه‌ورازێکی سه‌خت بوو.

(یه‌ڵماز گۆنای) که‌ به‌ هونه‌رمه‌ندێکی ئێجگار باڵا ده‌ستی سینه‌مایی کورد داده‌نرێت و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت فلیمی (یۆڵ- ڕێگا) به‌ دایکی فلیمی سینه‌مایی کوردی ناودێر ده‌کرێت به‌ڵام به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سیاسییه‌وه‌ ناتوانێت دیالۆگی فلیمه‌کانی به‌ زمانی کوردی بن، واته‌ له‌ ده‌ستدانی یه‌کێک له‌ کۆڵه‌که‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م هونه‌ره‌ که‌ ئه‌ویش زمانه‌.

ئه‌ڵبه‌ت کۆمه‌ڵێک گرفتی تریش هه‌ن له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی سینه‌مادا له‌وانه‌ نه‌بوونی ستۆدیۆ تایبه‌ته‌کانی سینه‌ما، نه‌بوونی بازاڕی فلیم و به‌ بایه‌خ وه‌رنه‌گرتنی له‌لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌هاش که‌می یان لاوازی تێگه‌یشتنه‌کان و ڕۆشنبیری سینه‌مایی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا به‌ گشتی.

له‌ کاتێکدا باس له‌ سینه‌مای کوردی ده‌که‌ین، پێویسته‌ بپرسین ئایا سینه‌ما توانیویه‌تی وه‌ڵامێک بێت بۆ خواسته‌کانی خه‌ڵک و که‌وتبێتیشه‌ ئه‌و خانه‌یه‌ی له‌ خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی کوردی و پرسیارگه‌لی نه‌ته‌وەدا بێت و هه‌روه‌ها به‌رسڤێکیش بێت بۆ بۆ بازاڕ؟‌

کورد چۆن ده‌توانێت ببێته‌ خاوه‌ن سینه‌مایه‌کی تایبه‌ت به‌ خۆی؟

ئایا فلیمی سینه‌مایی کوردی هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی گێڕانه‌وه‌کاندا ده‌مێننه‌وه‌؟

فه‌رهه‌نگ بە گشتی و سینەماش بە تایبەتی له‌ کوێی بیرکردنه‌وه‌ی سیاسییه‌کانی کورددایه‌؟

میدیای کوردی چه‌ندێک یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی سینه‌مای کوردی؟

ئایا سینه‌ماکارانی کورد تێگه‌یشتنیان له‌ وێنه‌ هه‌یه‌؟ وێنه‌ خۆی چه‌ند به‌ هێند وه‌رگیراوه‌ له‌ سینه‌مادا؟

(دکتۆر دڵشاد موسته‌فا) هونه‌رمه‌ند و پسپۆڕی سینه‌ما له‌ به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG