Accessibility links

زیانی گیانی بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەفغانستان زیاد دەکات


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند دوژمنکاری ئەفغانستان بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 3500 کەسی سڤیل و بریندار بوونی نزیکەی 7500 کەس لە ساڵی 2015دا. ئەمەش لەسەدا 4 زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵێک پێش ئەوە.

ئەرکی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ناسراو بە UNAMA دەڵێت ژمارەی قوربانیانی سڤیل لە میانەی ساڵی 2015 لە بەرزترین ئاستدایە لەوەتای ساڵی 2009وە.

UNAMA ڕایشدەگەیەنێت زیاد بوونی شەڕی زەمینی لە ناوچە قەرەباڵغەکاندا وە هەروەها هێرشە خۆکوژی و هێرشەکانی تر لە شارە سەرەکییەکاندا هۆکاری سەرەکی کوژران و بریندار بوونی کەسانی سڤیل بوون لە ساڵی 2015دا.

هەرچەندە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات 10% ی زیانە گیانییەکان بەهۆی هێرشەکانی تالیبان کەم بۆتەوە.

XS
SM
MD
LG