Accessibility links

تورکیا بۆ دووهەم ڕۆژی لەسەریەک هێرش دەکاتە سەر یەپەگە


چالاکوانانی سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند بۆ دوهەم ڕۆژە لەسەر یەک تورکیا شەڕڤانە کوردەکان لە باکوری سوریا بۆردومان دەکات پاش ئەوەی هۆشداری دا بڕیاری خۆی دەدات ئەگەر هەست بە مەترسی بکات لەو بەری سنوورەوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی، کە چاودێری ناکۆکییەکانی سوریا دەکات، دەڵێت بۆردومانەکان ناوچەکانی باکوری شاری حەلەبی کردۆتە ئامانج و دوو شەڕڤانیش کوژراون.

سەرۆک وەزیری تورکیا ئەحمەت داڤدئۆغڵو ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێزە کوردییەکان هەڕەشە بوون بۆ سەر شارۆچکەی عەزادی سوریا کە چەند کیلۆمەتر دوورە لە سنوورەوە.

لەلایەکی ترەوە لەشکری سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا بەردەوامە لەسەر هێرشەکەی خۆی بۆ سەر ناوچەکە و هەوەڵی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی حەلەب و ناوچەکانی سنوور دەدات.

تورکیا پەیەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتی) و هێزەکەی بە بەشێک لە پەکەکە ( پارتی کرێکارانی کوردستان) دادەنێت.

XS
SM
MD
LG