Accessibility links

تورکیا هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە لە سوریا


چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێن سەربازانی تورکیا ئەو ناوچانەی باکوری تورکیا تۆپباران دەکەن کە لە ژێر دەستی کوردەکاندایە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەیەنێت گوندەکانی مالکییە و بنکەی ئاسمانی مەنغ کراون بە ئامانج کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەلایەن شەڕکەرە کوردەکانەوە دەستیبەسەردا گیرابوو.

عەمەر حەسەن چالاکوانی ئۆپۆزسیۆن لە شارۆچکەی عەزازی باکوری سوریا پشتڕاستی کرد کە سەربازە تورکەکان بنکەی ئاسمانی مەنغیان تۆپباران کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاندووە هیچ زانیارییەکی لەسەر هێرشەکان نییە.

هێزەکانی تورکیا لە ڕابوردوشدا چەند جارێک ئەو ناوچانەیان بۆردومان کردووە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراو بە یەپەگەدایە.

تورکیا دەڵێت یەپەگە پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە کە یاخیبوونێکی درێژخایان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا هەڵگیساندووە.

XS
SM
MD
LG