Accessibility links

مەجید حەقی: داعش بیانۆیەکە لە درێژە پێدانی شەرەکان لە ناوچەکەدا


Majid Hakki

Majid Hakki

ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە گوایە لە هەموو لایەکەوە پەلاماری داعش دەدرێت، بەڵام هێشتا لە ناو نەچووە. ئاخۆ داعشە ئەوەندە بە هێزە وە یاخود هێڕشەکانە کە وا کاریگەر نیین؟

مەجید حەقی بەرپرسی ئەکادیمیای کۆمەڵەی ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان CAPK و خوێندکاری دکتۆراە لە زانستی رێبەرایەتیدا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " حەز ئەکەم بەر لەوەی وەڵام بدەمەوە بەراووردێک بکەم لە نێوان حکومەتی سەددام حوسەین و داعش، حکومەتی سەددام فەرەتر لە 30 ساڵ ئەزمۆنی شەری هەبوو و یەک لە بە هێترین حکەمەتەکانی دونیا بوو بەڵام لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا دووای هێڕشە ئاسمانیەکانی ئەمەریکا تەواوی سیستمەکەی تێکچوو و حکومەتەکە رووخا، بەڵام ئەمە نزیکەی چوار ساڵێکە لە هەموو لایەکەوە بە روواڵەت لە داعش دەدەن، بەڵام داعش نە تەنیا لاواز نابێت، بەڵام بە هێزتریش دەبێتەوە.

کاک مەجید هەر وەها دەڵێت بۆ ئەوەی رێکخراوەیەک بتوانێت ئەوەندە جێگاێ خۆێ بگرێتەوە پێویستی بە چەند زەمینە هەیە، دەبێت پێگەی کۆمەڵایەتی هەبێت، لە رووی سیاسیەوە زۆر تەواو بێت، لە رووێ رێکخراوو و ئابوریەوە دەبێت زۆر تەواو بێت وە لە رووێ لەشکەریشەوە دەبێت تەواو بێت، داعشیش خاوەنی هەموو ئەو تاێبەتمەندیانەیە.

کاک مەجید دەشڵێت هەموو ئەوانە نیشان دەدات کە پرسی سەرەتایی لە پەیوەندی لەگەڵ داعش دا نە لە بە هۆێ ئەوەی کە داعش بە هێزە یاخود بێ هێزە، بەڵکۆ کێشەی دیکە لەوەدا هەیە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا خەریکی کایەیێکە، دابەشبوونێکی سەر لە نوێە کە ئێستا داعش وەسیلەیەکە، بیانۆیەکە بۆ ئەوەی کە شەرەکان درێژە بکێشێتن".

XS
SM
MD
LG