Accessibility links

میدیای تورکیا: شیانی هێرشێکی هاوبەشی زەمینی تورکیا و سعودە دژ بە داعش هەیە


میدیاکانی تورکیا لە زاری وەزیری دەرەوە مەولوت چاوشئۆغلۆ وە دەڵێن وڵاتەکەی و عەرەبستانی سعودیە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی دژ بە داعش لە سوریا ئەنجام بدەن.

پاش بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ چاوشئۆغلۆ گوتی عەرەبستانی سعودیە ئامادە بوو فڕۆکەی جەنگی و سەربازیش ڕەوانەی بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیکی تورکیا بکات.

ڕۆژنامەی یەنی سەفاکی سەر بە حکومەت ڕۆژی شەمە لە زاری وەزیری دەرەوەی تورکیاوە بڵاوی کردۆتەوە تورکیاو عەرەبستانی سعودیە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی هاوبەش بکەنە سەر داعش.

شایانی باسە بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک لەلایەن هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بەکار دێت بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی دژ بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی.

XS
SM
MD
LG