Accessibility links

حه‌سه‌ن جۆمعه‌: کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری خۆمه‌ینی له کرکوک بو هه‌واڵگیری و زیاتر کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ ناوچه‌له‌که‌دایه‌

  • شاهێد عەلەوی

حه‌سه‌ن جۆمعه

حه‌سه‌ن جۆمعه

وه‌ک له هه‌واڵه‌کاندا هاتوه دوێنێ چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 10 مانگی 2‌ سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشی به‌ ناوی ئێمام خۆمه‌ینی له‌ شاری كه‌ركوك کرایوه.

ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك‌و موڕته‌زا عبادی كۆنسوڵی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر‌و ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌ له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو.

پارێزگاری كه‌ركوك له‌ ده‌ستپێکی کوره‌که‌دا له وته‌یه‌كدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وتی: "ئه‌مڕۆ هه‌موان ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشیه‌ین كه‌ به‌ده‌ست پێشخه‌ری‌و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتۆتو كایه‌وه‌‌و هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێراندا".

پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه‌ هاوكاری عێڕاقییه‌كان بوه‌‌ و وتی: " ئێران هه‌ڵویستی جوامێرانه‌یان هه‌بوه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش دا له‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2014ه‌وه‌ تا ئێستا، هه‌روه‌ك پێشتر له‌ ساڵی 1991 پێشوازییه‌كی بی وێنه‌یان كرد له‌ ئاواره‌كان كه‌ له‌ ده‌ستی به‌عس هه‌ڵاتبوون‌.

كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئیران له‌ شاری هه‌ولێرش له میانه‌ی ئه‌م کوره‌دا له قسه‌کانیدا وتی : "ئێمام خۆمه‌ینی ده‌ڵێت هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئیسلامی ڕوناكییه‌كه‌ بۆ هه‌موو جیهان‌و ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕبونی 38 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و شۆڕشه‌دا‌و له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئه‌م سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشییه‌ ده‌كه‌ینه‌ دیاری بۆ هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوك."

بو وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که و کاردانه‌وه‌کانی له سه‌ر دانیشتوانی که‌رکوک و به تایبه‌ت ڕۆشنبیرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ له گه‌ڵ به‌رێز حه‌سه‌ن جۆمعه نوسه‌ری دانیشتوی که‌رکوک وتووێژمان کردوه.

ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵێکی زۆریدا ڕای به‌رپرسانی ئیداری له که‌رکوک له‌م په‌یوه‌ندیدا وه‌ربه‌گرێت، به‌ڵام به داخه‌وه هیچ به‌رپرسێک ئاماده نه‌بوو له‌م باره‌یه‌وه لێدوان بکات. ئێمه له ڕۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌کانمان له‌م باره‌یه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG