Accessibility links

قەیرانی ئابوری و کاریگەری لەسەر ئاوارەکان و خەڵک بە گشتی


لەکاتێکدا کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لە لەندەن ئەنجامدرا و ئامانجیان بوو کە ئاستی کۆمەکەکان بۆ سوریا بەلای کەمەوە بەرزبکەنەوە بۆ 7 ملیار دۆلار وەک کۆمەکی مرۆیی بۆ زەرەرلێکەوتوانی جەنگی ناوخۆی سوریا کە زیاد لە پێنج ساڵە بەردەوامە.

هەروەها کۆنگرەکە کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات، تێکڕا حکومەتەکان و رێکخراوە مرۆییە فریاگوزارییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبونەتەوە بۆ وتووێژکردن لەبارەی وەدەستخستنی هاوکاری فریاگوزاریی بۆ نزیکەی 5 ملیۆن لە خەڵکی سوریا کە بە زۆر ئاوارەی وڵاتانی ئوردون و لوبنان و تورکیا و ناوچەکانی دیکە بوون، هاوکات بۆ خولقاندنی ستراتیژێکی دوورمەودا لەپێناو هاوکاریکردنیان بۆ بونیادنانەوەی ژیانیاندا، هەروەها بواری پەروەردەییان و هەلی کاریش دەگرێتەوە، هاوکات سەدان هەزار لەو ئاوارانە بە لێشاو رۆیشتون بەرەو ئەوروپا بۆ داواکردنی مافی پەنابەری، کە بووەتە هۆی گەورەترین قەیرانی کۆچ کە لەسەروەختی جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئەوڕۆکە.

سەبارەت بەم بابەتە و بارودۆخی پەنابەران لە کوردستاندا ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان و کارمەندی مەیدانی رێکخراوی ئاسودە جوان عوسماندا سازداوە.

لەوبارەیەوە جوان عوسمان دەڵێت "پەنابەران کە رویانکردۆتە هەرێمی کوردستان؛ لەبەرئەوەی ناوچەیەکی ئازادە، زۆرینەیان روبەڕوی قەیران بونەتەوە، بە خەڵکە ناوخۆییەکەشەوە. دەزانین باری ئابوری کوردستان روو لە باشی نییە، ئەو قەیرانە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە. لەگەڵ هاتنی ئاوارەکان و پەنابەران جارێکی تر قورساییەکی لەسەر باری ئابوری کوردستان دروستکردووە".

هەروەها دەڵێت "حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ئەو توانایەیان نەماوە یارمەتی ئاوارە بدەن، ئەگەر رێکخراوە جیهانییەکان و لۆکاڵییەکان یارمەتی ئاوارە نەدەن بەڕاستی ناکرێت، چونکە قەیرانێکی زۆر لەوە زیاترمان هەیە کە بەشی خەڵکەکەی خۆی ناکات، بە ڕاستی فریای ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەران ناکەوێت".

فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکەدا

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:18 0:00

XS
SM
MD
LG