Accessibility links

سالار مەحمود: ئاسۆیەک بەدی ناکرێ بۆ دەرباز بوون لەم تەنگەژەدا


Salar Mahmoud سالار مه‌حمود
Salar Mahmoud سالار مه‌حمود

هەندێ لە شێکەرەوان بە هۆێ ئەو بارودۆخەی کە لە هەرێمی کوردستاندا هاتوەتە ئاراوە، باسیان لەوە دەکرد گوایە " کوردستان لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەدایە " ئەم مانگرتن و خۆپێشاندانانەی کە لە بەشێکی زۆری شارەکانی هەرێم بەریوە دەچێت، ئایا هێمایێکە بۆ ئەو جۆرە بۆچوونە؟

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا رۆژهەڵاتی ناوەراست لە بەردەم تەقینەوە و گۆڕانکاریەکی تازەدایە، بە تاێبەتیش لە عێراق و سوریا، وە لە ململانیە ناوچەکانیشدا تورکیا و ئێرانیش دوو جەمسەری گرنگن، هەرێمی کوردستان کەوتوەتە چەقی ئەو ململانیانەوە، وە ئێستاکە لە رووی ئابوریەوە قەیرانەکان کارێکی کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستانی تەنگە نەفەس و دەستە وەستان کردووە لە دابینکردنی موچە و داببنکردنی بژێوی خەڵکی کوردستان.

کاک سالار هەر وەها دەڵێت ئەمە لە دەرئەنجامی سیاسەتێکی هەڵەی نەوت و سامانە سرۆشتیەکانەوە بوە وە ئەو رێکەوتنەی کە لەگەڵ وڵاتی تورکیادا کراوە وە لە ژێر ناونێشانی سەربەخۆیی ئابوری پەیوەندیەکی نە باش لە گەڵ عێراقدا پەیرەو دەکرێ کە وای کرد ئێمە لە هەرێمی کوردستاندا لە رووی ئابوری و لە رووی داراییەوە زیانێکی گەورە بکەین.

کاک سالار دەشڵێت نگرانیەکان کەڵەکەی کردووە وە حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتوەتە ژێر باری قەرزێکی گەورەی ناخۆێ و نێۆنەتەوەییەوە، وە ئاسۆیەکێش نابێنرێ کە لە کاتێکی نزدیکدا لەم قەیرانەدا دەرباز ببێت، لەبەر ئەوە دەبینین نگرانیەکان نەخڵک بەڵکۆ دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی گرتوەتەوە، واتە نگرانیەکان ئەو دوو هێزەی گرتوەتەوە کە پارێزەرەی هەرێمی کوردستانن، هەم لە ناوەوە وە هەم لە دەرەوەش".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:56 0:00

XS
SM
MD
LG