Accessibility links

قەیرانی کۆچ و بەریەککەوتنە شارستانی و فەرهەنگییەکانی


قەیرانی کۆچ بەرەو ئەوروپا و ئەو بەریەککەوتنە فەرهەنگی و ژیاری و ئەخلاقیانەی کە لەگەڵ لێشاوی پەنابەراندا دەگەنە ئەوروپا؛ تێکڕا وڵاتانی ئەوروپا و ئەوروپییەکانی بەسەر دوو بەرەی جیاوازی هەڵوێست وەرگرتندا دابشکردووە، هەر بۆیە شارەزایان سەرباری نیگەرانیان بەرامبەر بە هەندوەرگرتنی لایەنە مرۆیی و شارستانییەکان هاوکات راڤەکاریی جیاوازیشیان بەرامبەر ئەو بەریەککەوتنە کردارییەی کولتوری خۆرئاوا و خۆرهەڵات جێی هەڵوێستە و بەدوداچونەو هاوکات وتووێژ و گفتوگۆی رژد و فرەلایەنیان لە ناوەندەکانی خۆرئاوادا خولقاندووە.

سەبارەت بەم بابەتەو تێکڕای ئەو بابەتە پەیەوەندیدارانە سەبارەت بە پرسی پەنابەران و بەڕەنگاربوونەوە فیکری و ژیارییەکان ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و لێکۆڵەرەوە بەکر عەلی سازکردووە.

بەکر عەلی دەڵێت "کەسی کۆچبەر ڕەنگدانەوەیەکی ناکۆکی خۆیەتی لەگەڵ کولتورەکەی خۆیدا، کۆچبەر کە نیشتیمان بەجێدڵێت بە هیوای ئەوەی بچێتە نیشتیمانێکی تر و هەندێک بەهای جوانتر ببینێت و لەپێناو کۆمەڵێک بەهای جوانتردا، بەڵام کە دەگاتە ئێرە تەماشادەکەی ڕێک دژی ئەو بەهایانە دەوەستنەوە. ئەوەی کە خۆرئاواییەکان لێی دەترسن ئەوەیە کە کەسی کۆچبەر کە دێتە ئێرە، لێرە بەپێی هەلومەرجی دیموکراتی و ماف داوی هەموو ئەو پێداویستیانە دەکات کە کولتورەکەی خۆی لێی قەدەغەکردووە، بۆنمونە زوربەیان داوای کردنەوەی مزگەوت داوای فێربوونی زمانی عەرەبی لەڕێی کردنەوەی مەکتەبی قورئان و ئەمجۆرە شتانە دەکەن و زۆرینەیان داوای هاوسەرگیری شەرعی شێواز و رێگەی ئیسلامی دەکەن. واتە ئەوانەی کە دێنە ئێرە نەک هەر ناتوانن خۆیان ئینتەرگراسیۆن بکەن بەڵکو بە پێچەوانەوە جۆرە کولترێک دێنن بۆ ئێرە کە زۆر نامۆیە بە ئێرە کە لەگەڵ بەهاکانی ئەوروپادا ناگونجێت."

ئەمەو چەندین شیکاری و وەڵامدانەوەی بەکر علی؛ فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:49 0:00

XS
SM
MD
LG