بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی شاندێکی حکومه‌تی هه‌ریم سه‌ردانی به‌غدایان کرد.
به‌غدا ئه‌توانێت چی بۆ هه‌رێم بکات، به‌غدا خۆی کۆمه‌ڵیک قه‌یرانی هه‌یه له‌وانه دارایی، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، شه‌ڕی داعش، ئاواره‌کانی شه‌ڕی داعش، ناڕهزایهتهکان له‌گه‌نده‌ڵی، به‌م هه‌موو کێشانه‌وه به‌غدا چۆن ئه‌توانێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمیش بکات.
هه‌ندێک پێیان وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا چاره‌سه‌ر، به‌ڵام بۆچوونیکه هه‌یه ده‌ڵێت کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا زیاتر سیاسیه.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ سروه عه‌بدولواحید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه.
خاتوو سروه ده‌ڵێت شانده‌که دره‌نگ سه‌ردانی به‌غدایان کرد و شاندێکی حزبی بوو بۆ موجامهلهشبوو، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه دوای سه‌ردانه‌که‌یان بۆ لای سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی نوری مالکیان کردوه که هیچ پۆستێکی فه‌رمی له‌حکومه‌تی عێراقدا نیه.
ده‌شلێت ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتوون بۆئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵکی بڵین ئێمه هاتین بۆ به‌غدا، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ سروه عه‌بدولواحید کردوه.