Accessibility links

تەرمی 24 هاووڵاتی کورد دەگاتەوە هەرێمی کوردستان


ڕۆژی یەكشەممە تەرمی 24 هاووڵاتی تری كورد كە لە دەریای ئیجەدا خنكاون گەرێندرانەوە هەرێمی كوردستان و لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ڕادەستی كەس و كاریان كران.

ئامانج عەبدوڵڵا سكرتێری پەنابەران لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند " ئەمڕۆ بەیانی 24 تەرم گەڕێنرانەوە و ڕۆژی هەینی تەرمێكک گەڕایەوە هەرێمی كوردستان، لە چەند ڕۆژی ئایندەشدا باقی قوربانییەكانی تر دەگەڕێندرێنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی". تەرمەکانی کە ئەمڕۆ گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان دوانیان خەڵكی كویەن و سێی تریش خەڵكی هەولێرن و ئەوانی تریش خەڵكی دهۆک و زاخۆ و دەڤەری سۆران و ڕەواندوز بوون.

هەروەها ئامانج عەبدوڵڵا ڕایگەیاند لە نێوان هەردوو ساڵی 2014 و 2015 زیاتر لە 388 هاووڵاتی باشووری كوردستان بوونەتە قوربانی، لە دواین ئاماریشدا 88 كەس دۆزراونەتەوە.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری.

XS
SM
MD
LG