Accessibility links

ئێوارەى ڕۆژی یەکشەممە سەرۆكى لقى سلێمانى سەندیكاى پزیشكان و نوێنەرى سەرجەم سەندیكا جیاوازەكانى سلێمانى لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا مانگرتنى سەرتاسەریان لەسنورى پارێزگاى سلێمانى لەسەرجەم نەخۆشخانەو بنكە تەندروسیتەكان ڕاگەیاند. دکتۆر هاوژین عوسمان سەرۆكى لقى سلێمانى سەندیكاى پزیشكان ڕایگەیاند چەندین جار لایەنە بەرپرسەکان ئاگادار کراونەتەوە بەڵام داواکارییەکانیان پشتگوێ خراون.

هاوكات هۆشدارى ئەوەشیان دا ئەگەر وەڵامى داخوازییەكانیان نەدرێتەوە ئەوا مانگرتنەكە نەخۆشخانەى فریاكەوتنى خێرا و بوژاندنەوەى دڵ و سەرجەم هەرێمى كوردستانیش دەگرێتەوە.

دکتۆر جەبار مەحمود ئەمین سەرۆكى سەندیكاى بایۆلۆژى كوردستان

دکتۆر دانا ئەحمەد میرزا جێگرى نەقیبى سەندیكاى پزیشكان دەڵێت داواش کراوە ڕۆژی سێشەممە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندان بکرێت.

کارمەندانی تەندروست پییانوایە پێویستە ئەوانیش وەکو هێزی پێشمەرگە چاویان لێبکرێت و کەمکردنەوەی موچە ئەوان نەگرێتەوە.

دکتۆر عومەر حمد على

ئەم مانگرتنە بەهۆى پێنەدانى موچەى شەش مانگ و لیستى نوێى موچەوەیە کە بە ڕێژەی جۆراوجۆر لەلایەن حکومەتەوە وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە ئەو ڕێژەیەی کە دەبڕێت بۆیان پاشەکەوت دەکرێت.

سەندیکای پزشکان ڕایشیگەیاند كە لیستى نوێى موچە ڕەتدەکەنەوە و هیچ پزیشک و كارمەندێكى تەندروستى موچەى ئەم مانگە وەرناگرێت بەپێى لیستە نوێیەكە بەڵكو دەبێت حكومەت موچەى شەش مانگى تەواویان پێبدات ئەوكات دەستدەكەنەوە بەكاركردن.

XS
SM
MD
LG