Accessibility links

مەم بورهان قانع:ئەو قەناعەتە درووست بوە دارایی بەشێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان لە داهاتی گشتی هاووڵاتیان بەرێوە دەبرێ


Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع
Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع

ئەمرۆ هەر وەکو دەبینین و بەو جۆرەش کە باس دەکرێ، هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی قەیراناوی، ناهەموار و ناڵەباردایە و هاووڵاتیان بەدەم جۆرەها گرفتی ژیانەوە دەناڵێنن، کەچی دەبینین چەندین سەتلاێت و میدیای زەبەلاحی چەندین میلۆن دۆلاری لە هەرێمەکەدا سەری هەڵداوە. ئاخۆ ئەمانە لە کوێەوە سەرچاوەی داراییان بۆ بەرێ خستنی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانە دابین دەکەن ؟

مەم بورهان قانع رۆژنامەوان و سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت " بەو پێیەی لە هەرێمی کوردستاندا روونی، روونمایی ( شفافیەت) لە کۆێ بوارەکاندا نییە وە تاێبەتی شفافیەتی دارایی، بۆێە گومان لە سەرچاوەی دارایی بەشێکی زۆری کەناڵە ئاسمانییەکان یان دەزگاکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان دا دەکرێ.

کاک مەم هەر وەها دەڵێت بە پێی ئەو داتانەی لەبەر دەستی مندایە لە بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وەرمگرتووە، تا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ژمارەی کەناڵە ئاسمانیەکانی هەرێمی کوردستان 31 کەناڵ هەیە کە 18یان لە هەولێرن و 9 لە سلێمانی و 5 کەناڵ لە دهۆک، لە کاتێکدا 85 کەناڵی ناوخۆیی لۆکاڵییمان هەیە کە 60 یان لە هەولێرە، 20 یان لە سلێمانیە و 5 یان لە دهۆکە، ئەمە پێیمان ئەڵەی کە لە هەرێمی کوردستان کەناڵگەلی هەن کە ژمارەکەیان بێ ژمارە بە بەراوورد لەگەڵ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.

کاک مەم دەشڵێت راگەیاندنێک هەیە بە ناوی راگەیاندنی سێبەر کە ئیدعای سەربەخۆیی وە یاخود ( ئەهلی) بوون دەکەن، ئەمانە لە لایەن سیاسەتمەدارانێکەوە سەرپەرشتی دەکرێ یان کاریکتەرێکی سیاسی خاوەنداریەتی بوە، دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی زۆر جار داهاتی ئەو کەناڵانە لەبەر ئەوەی نە شەفافە، ئەو قەناعەتە درووست بوە کە لە داهاتی گشتی هاووووڵاتیان بەرێوە دەبرێ، وە ئەم قەیرانیە گەورە زەبەلەحەی کە لە هەرێمی کوردستان درووست بوە رەنگە ئەوە بەشیکیشیان سەرچاوەی داراییان بارگرانی بێت بۆ سەر داهاتی گشتی".

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:56 0:00

XS
SM
MD
LG