Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق

  • Balen Salih

مەسعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایده‌گەیه‌نێت که‌ کاتی ڕیفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی کورد هاتووه.

بارزانی لەو ڕاگەیاندنەدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە دەڵێت " ئەگەر گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی تر مافی سەربەخۆیی وەك دیاری پێشكەشی بكات ئەوە هیچ كات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی كوردستان داوای بكات و پیادەی بكات. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانێ كە ناوچەكەمان و بە تایبەت كوردستان بە بێ ڕەچاوكردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەكە دابەش كراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینكار و ناسەقامگیریی."

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت " كاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات."

لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەر یەکە جۆرێک لە ڕوانینیان هەیە لەسەر ئەگەرەکانی ئەم ڕیفراندۆمە، هەر بۆیە جێی خۆیەتی بپرسین سەرچاوە راستەقینەکانی ئەم جیاوازییانە چین؟ ئایا هەر دەکەوێتە سەر ئەو ناکۆکییە سیاسیانەی نێوان لایەنەکان یان فاکتەری تریش هەن، وەک پەیوەندی لایەنەکان بە وڵاتانی ناوچەکەوە وەک ئێران و تورکیا.

خالید سوله‌یمان

خالید سوله‌یمان

ئایا ئه‌م ڕیفراندۆ‌مه‌ پێویسته‌؟ له‌ کاتێکدا له‌ ساڵی 2005 ڕیفراندۆم کرا و زیاتر له‌ له‌سه‌دا 95 ی ده‌نگده‌ران له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌دا بوون له‌ عێراق؟
ئایا له‌ نێوه‌ندی ئه‌م ناکۆکییه‌ سیاسیانه‌دا ڕیفراندۆم ده‌کرێت؟ ئایا به‌ ده‌نگه‌وه‌ نه‌چوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم بۆ ئه‌م داوایه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ هه‌رچۆنێک بێت، ئایا هه‌نگاوی دوای ئه‌مه‌ چی ده‌بێت؟
ئایا به‌ر له‌ ڕیفراندۆم چه‌ندێک پێویسته‌ دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تۆکمه‌ بکرێن و به‌ نیشتمانی بکرێن؟
ئایا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ به‌ره‌نجامه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا؟
ئێران، تورکیا، وڵاتانی تر له‌ جیهاندا چی ده‌ڵێن له‌سه‌ر ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ ئه‌گه‌ر کرا؟
(خالید سوله‌یمان) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

XS
SM
MD
LG