Accessibility links

هه‌لو واشنگتۆن: کۆڵبه‌ری و کۆڵبه‌ره‌کان له ئێران

  • شاهێد عەلەوی

کۆڵبه‌ره‌کان

کۆڵبه‌ره‌کان

دۆخی نالەباری ژیان لە ڕووی ئابوورییەوە لە شارە کوردنشینەکانی رۆژهەڵاتدا بۆەتە هۆی دروست بوونی دیاردەیەک بە ناوی کۆڵبەری. کۆلبەڕ بەوانە دەڵێن کە لە کەمینی ناندان وڕۆژانە گیانیان دەخەنە مەترسی و هەر ساڵ زیاتر لە سەد کەسیان ده‌که‌ونه که‌مینی هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێران و دەبنە قۆربانی.

بە پێی ئەو زانیارییانەی ئێران خۆی بڵاوی کردونەتەوە ئەو کاڵایانەی کە لە ڕێگای قاچاغەوە لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتەوە دەبرێنە کوردستان تەنیا بیست لە سەدی ئەو کاڵا قاچاغانەیە کە لە ئێراندا بە قاچاغ ئەو دیوی سنور دەکرێن.

هێزەکانی ئێران دەڵێن ئێمە مافی خۆمانە بەر بە کاڵای قاچاغ بگرین و تەقە لە ئەوانە بکەین کە ئەو کاڵانە بە قاچاغ بۆ دەرەوە دەبەن به‌ڵام یاسای ئێران ڕێگه به‌م کاره نادات و ڕێکخراوی ئەحمەد شەهیدیش لە ڕاپۆرتێکدا ئەو کوشتنانەی بە کوشتنی سیستماتیک ناو بردوە.

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەوانەی تەقە لە کۆڵبەران دەکەن ئەو مافەیان هەیە وا ئاسان خەڵکانی کۆڵبەر و بێ گۆناح بدەنە بەر گولـلە؟ ئایا لە یاسای ئێراندا کەسێک بە ناوی کۆڵبەر پێناسەی بۆ کراوە؟ یان بڕگەیەکی یاسایی هەیە کە کۆڵبەر وەک تاوانبارێک بناسێنێت؟

بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه له به‌رنامه‌ی هه‌لو واشنگتۆنی ئه‌م حه‌وته‌دا له‌گه‌ڵ به‌رێزان سارا مۆحه‌ممه‌دی پارێز‌ه‌ری پێشو له ئێران و دانیشتوی بلژیک و ڕێبین رەحمانی، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و له به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆری مافه‌کانی مرۆڤی کورد له پاریس و هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن معارفی‌پوور چالاکی سیاسی له ئاڵمان وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG