Accessibility links

رێکەوتنامەیەک لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاڵۆگۆرکردنەوەی زانیارەکان


وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا بە رێکەوتنامەیەکی نوێ گەیشتوون بۆ ئاڵۆگۆرکردنی زانیاریەکان لە هەردوو بەری ئەتلانتیکدا پاش ئەوەی دادگای ئەوروپا لە پێشدا لە مانگی ئۆکتۆبر بە رێکەوتنامەیەک گەیشتبوو.

کمسیۆنەری دادوەری ئەوروپی ڤیرا جۆرۆڤا ئەو هەنگاوەی لە رۆژی سێشەممە راگەیاند و دەڵێت ئەو وا چاوەروان دەکات سەوداکە لە ماوەی سێ مانگدا دەست بە کار بکات. ئەو ووتی سەوداکە یەکمین جارە کە وڵاتە یەکگرتووەکان بە یەکێتی ئەوروپا ئەو موسۆگەریە پابەندکراوە دەدات کە دەست رەسی کاربەدەستانی گشتی بە زانیاری تاکەکان بە روونی سنوردار دەبن، پاراستنەکان و چاودێری.

وەزیری بازرگانی وڵاتە یەکگرتووەکان پیننی پریزکەر لە رۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی ووت سەوداکە ناوەندیە بۆ بازرگانی لە نێوان هەدوو بەری ئەتلانتیک و هەر وەها ئاماژەیە بە هەرە نزدیکی پەیوەندیەکان لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان یەکێتی ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG