Accessibility links

بارزانی: کاتی ئەوە هاتووە بۆ ریفراندوم لەسەر سەربەخۆیی


Masoud Barzani president of the Kurdistan Region- Iraq

رێبەری کوردی عێراق مەسعود بارزانی رایگەیاندووە کە کاتی ئەوە هاتوە بۆ کوردەکانی وڵاتەکە ریفراندوم لەسەر سەربەخۆییان ئەنجام بدەن، کە هەنگاوێکە لەوانەیە گرژی لەگەڵ بەغدادا دروست بکات.

بگرە ئەگەر بێت و هەموو بەرەنگاریە جۆراو جۆرەکانی رامیاریش بۆ سەربەخۆیی چارەسەر بکرێت، کێشەی هەرە گەورەی ئابوری لە هەرێمەکەدا بە هۆێ هاتنە خوارەوەی نرخی نەوت ئاستەنگێکی ترە بۆ سەربەخۆیی کوردی.

بارزانی لە بەیاننامەیەکدا کە لە رۆژی چوارشەممە بڵاوبوەتەوە ووتی کاتی ئەوە هاتووە و بارودۆخەکە گونجاوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە رێگاێ ریفراندومەوە لەسەر ئاێیندەی خۆیان بریار بدەن.

بارزانی سەرەرای ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی بەسەر چووە و هێشتا لەسەر دەسەڵات ماوەتەوە ووتی ئەم ریفراندومە بە واتای ئەوە نییە کە بۆ راگەیاندنی دەمە و دەستی سەربەخۆیی سەرکێشی دەکات، بەڵکو لە بارەی ئاگاداربۆنەوەیە لە خواست و دید و بۆچوونی هاووڵاتیانی کوردستان سەبارەت بە ئاێیندەیان.

شایانی ئاماژە پێکردنە بارزانی لە رابوردوودا هەمان جۆرە داخوازی هەبوە، بەڵام بە ووردی ئاماژەی نەکردووە کە کەی دەبێ ئەنجام بدرێت.

XS
SM
MD
LG