Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تورکیا دەبێت لێکۆڵینەوە بکات سەبارەت بە تەقەکردن لە هاووڵاتیانی سڤیل


Turkey Attack
Turkey Attack

سەرۆکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی دووشەممە لە تورکیا داوای کرد لێکۆڵینەوە گوایە لەو تەقە لێکردنانە بکەن لە هاووڵاتیانی نە چەکداری سڤیل لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیادا پاش دەرکەوتنی هەندێ وێنەی دڵ هەژین لە هەفتەی رابوردوودا لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان.

زەید رەعەد الحوسەین هەر وەها نگرانی دەربری سەبارەت بەو راپۆرتانەی گوایە کامیرامان رەفیق تەکن روبەرووی دەستگیر کردنە بە هۆێ شیانی تاوانەکانی ئەندام بوونی لە رێکخراوەی قەدەغەکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان یان PKK پاش دەرچوونی لە نەخۆشخانە بۆ برینەکانی تەقەلێکردن لە شاروچکەی جزیرە لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا.

تورکیا قەدەغەی هات و چۆێ لە جزیرە و ناوچە و شار و شارووچکەکانی تردا راگەیاندووە بۆ بۆ پاکردنی شارە کوردیەکان لە میلیشیان پاش هەڵوەشانەوەی پرۆسەکانی ئاشتی لەگەڵ PKK دا.

رێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەلای کەم 198 کەس لە هاووڵاتیانی سڤیل کوژراوون لە نێوانیان 39 مناڵ لەو ناوچانەی کە لە مانگی ئۆگستەوە لە ژێر قەدەغەی هات و چۆدان.

XS
SM
MD
LG