Accessibility links

بەختیار کەریم: دەستگیرکردنی چالاکوانان لە هەرێم هەنگاونانە بۆ دەوڵەتێکی پۆلیسی

  • Balen Salih

به‌ختیار که‌ریم

به‌ختیار که‌ریم

دەستگیرکردنی عەلی مەحمود و ژمارەیەک چالاکوانی تری سیڤیلی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ناڕەزایی ناوخۆیی و دەرەوەییشی بە دوای خۆیدا هێناوە.

ژمارەیەک لە چالاکوانان لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دەمی خۆ ئامادەکردندا بۆ گردبوونەوەیەک وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر قەیرانەکانی هەرێم دەستگیر دەکرێن.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە تا لێکۆڵینەوەیەکی ورد و ڕژد بکرێت لەسەر دەستگیرکردنی چالاکوانان.

عەلی مەحمود

عەلی مەحمود

بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت دەستگیرکردنی چالاکوانان نیشانەی پاشەکشەیەکی گەورەیە لەو خەیاڵ خاوییەی دەسەڵاتی کوردی نزیکەی 25 ساڵە بە خەڵکی کوردستانی دەدات کە گوایە لە هەرێمی کوردستان دیموکراسی هەیە و دەشڵێت ئەگەرچی پێشتر هیوایەک هەبوو کە ئەم دیموکراسییەتە گەشە بکات و لەسەر پێی خۆی بوەستێت، بەڵام بە داخەوە سەرکردایەتی سیاسی کوردی بە شێوەیەکی گشتی پاشەکشەی کردووە لە هەموو ئەو بانگەشانەی دەیکرد و هیچ شتێکیش نەماوە بە ناوی دیموکراسی و دەڵێت سیستەمی فەرمانڕەوایەتی لە هەرێم کەوتۆتە دەست دەستەبژێرێکی زۆر بچووک کە تەنانەت ئەندامانی لایەنە سیاسییەکانی خۆشیان لێیان ناڕازین و ئەم دەستەبژێرە بچوکەش ئامادە نییە گوێ لە ناڕەزاییەتیەکانی خەڵکیش بگرن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەختیار کەریم ئاماژەش بەوە دەکات کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەزموونێکی تاڵ هەیە لە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشانداندا، چ ئەو کاتانە بێت کە تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە و کراونەتە قوربانی، یان ئەو کاتانەی لە زیندانەکاندا توندکراون و بە شێوەیەکی زۆر کۆمیدی سزا دراون و دادگایی کراون و سوکایەتییان پێکراوە و ناچاریش کراون کە سارد ببنەوە لە هەموو چالاکییەکی سیڤیلی و دەڵێت بەلایەوە سەیرە بۆچی دەسەڵاتدارانی کورد توشی ئەو فۆبیایە بوون لە خۆپیشاندان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG