Accessibility links

ئایا تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەتێکی تاکلایەنەی سەربازی دژی کورد هەنگاو دەنێت؟


شارەزایان و چاودێران سەرباری نیگەرانیان بەرامبەر کردەوە سەربازییەکانی سوپا و هێزە تایبەتەکانی تورکیا دژی هاوڵاتیانی کورد و شارە کوردنشینەکان شیکاری و ڕەخنەکانیان ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا و بێدەنگی جیهان کردووە. ئەگەر ئەردۆغان بیتوانیایە لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرینە بەدەستبهێنێت، ئەوا دەستوری توركیای دەگۆڕی ‌و دەسەڵاتی دیكتاتۆری خۆی دەسەپاند. دواتر لە مانگی هەشتدا، لیستە هەڵبژێردراوەكان‌و سیاسەتمەدارانی كورد لەهەندێک لە شارۆچكە كوردییەكانی توركیادا داوای مافی خۆبەڕێوەبەرییان كرد، كورد ئەو داواكارییەیان بە " ئۆتۆنۆمی دیموكراتی" هەژمار دەكرد.

هەر لەوكاتەوە، چەندین كۆمەڵكوژیی‌و پاكتاوی نەژدای بەردەوامی گەلی كورد لە بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی توركیا ئەنجامدراوە.
چەندنین ناوچەی كوردی كەوتونەژێر باری نائاسایی‌و قەدەغەكردنی هاتوچۆوە بە بۆمب‌و دەبابەو تۆپهاوێژ كاولكراون. بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەكان، نزیكەی 10 هەزار سەربازی تورک‌و یەكەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی پۆلیسی توركی ڕەوانەی ناوچە كوردییەكان كراون.

khalid_sulaiman خالید سوله‌یمان

khalid_sulaiman خالید سوله‌یمان

سەبارەت بەو ڕەوشە ناهەموارەی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگەڵ خالید سلێمان نوسەر و ڕۆژنامەنوس سازداوە.

خالید سلێمان دەڵێت " ئەمە شەڕێکی وجودییە دژی کورد و ماڵی کوردە، چونکە دەست لەهیچ کەس نەپارێزراوە؛ منداڵ و ژن و بە تەمەن و هاوکات بەپێی داتا جیهانییەکان زیاتر لە 200.000 کەس بێ سەروماڵن"

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی توركیا لە رێكەوتی 8/1/2015 تا 8/1/2016،زیاتر لە 58 جار بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە نزیكەی 19 ناوچەی كوردیدا دراوە. بەپێی ئاماری دانیشتوان، نزیكەی 1.377.000خەڵك لەو 19 ناوچەیەدا نیشتەجێن. لەماوەی ئەو هەمو بڕیارەی قەدەغەكردنی هاتوچۆدا، 162 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە.

لەو 162 هاوڵاتییە مەدەنییە، 32 كەسیان منداڵ بون‌و 29 كەسیشیان ئافرەت‌و 24 كەسیشیان تەمەنیان لە سەرو 60 ساڵەوە بوە.
هەروەها خالید سلێمان دەڵێت " ئەوەی ئەردۆگان دەیکات خەسڵەتی کارئەکتەرێکی دیکتاتۆرییەو بەباشی ئەم خەسڵەتانە دەرکەوتون، ئەو وێنانەی لە سوری ئامەد گەیشتۆتە دەستی میدیاکان وەک هەمان ئەو وێنانە وان کە لە سوریا و یەمەندا ڕوودەدەن".

سەرەڕای مردنی هاوڵاتی مەدەنی، خانوەكانیش بەبێ جیاكردنەوە تۆپباران دەكرێن. ئەو هاوڵاتییانەی كە دەیانەوێت بریندارەكان بگەیەننە نەخۆشخانە لەلایەن قەناس بەدەستەكانی توركیاوە دەكوژرێن. نەخۆشخانە‌و قوتابخانەكان لەلایەن چەكدارانی توركەوە وەك بنكەی سەربازی بەكاردەهێنرێن.

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە........

XS
SM
MD
LG