Accessibility links

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆدەبێتەوە


.
.

گروپی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ستیڤان دیمەستۆرا لە ژنێڤ کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو مەسەلانەی کە دەبێت بەر لە بەشداری کردن لە وتووێژەی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی سوریا چارەسەری بکەن.

داواکارییەکانی کۆمیتەی باڵای وتووێژەکان بریتیە لە لابردنی گەمارۆکانی حکومەت و ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان.

وتەبێژی کۆمیتەکە ڕۆژی شەمم ڕایگەیاند ئەو گروپە لە پێشترەوە لە ژنێڤ بوون بۆ وتووێژ کردن لەسەر چارەسەرکردنی مەسەلەکانی مرۆڤایەتی کە تەنها بە چارەسەرکردنی ئەوانە دەتوانن وتووێژەکان بەرەوپێش بەرن.

ئەم وتووێژەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەی دەبات و ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد یەکەم هەنگاوی نێونەتەوەییە بۆ چارەسەرییەکی ئاشتی بۆ قەیرانی سوریا لەو کاتەوەی کە خولی ڕابوردووی وتووێژەکان لە ساڵی 2014 بەبێ هیچ دەرەنجامێک کۆتاییپێهات.

نوێنەرانی کوردەکانی سوریا کە شەڕی دژ بە حکومەتی سوریا و توندڕەوانی داعشیش دەکەن دەڵێن بانگهێشت نەکراون بۆ بەشداری کردن لە وتووێژەکانی ژنێڤ، و بەشێک نابن لە وتووێژی ئاشتی. تورکیا دژی بەشداری کردنی کوردەکان بوو و دەڵێت پەیوەندییان هەیە پەکەکەوە کە بۆ ماوەی 30 ساڵە دژ بە حکومەتی تورکیا شەڕ دەکات بۆ کۆنتڕۆڵ کردن ناوچە کوردنشینەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

XS
SM
MD
LG